شارەزایەکی کەشوهەوا پێشبینی، بۆ رۆژانی ئایندە بڵاوکردوەتەوە؛ لە
سبەینێوە ئەم بایەی ڕوی لە ناوچەکە کردوە کۆتایی دێت و هۆشداریش دەدات لەوەی پلەکانی
گەرما دەگەنە 50 پلەی سیلیزی.
هەواڵ:KNNC
شارەزای
کەشوهەوا، سیروان ساڵح بڵایکردوەتەوە، لە سبەینێوە کاریگەری ئەم ڕەشەبایە نامێنێت و قۆناغ بە قۆناغ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
سیروان ساڵح،
ئاماژەی بەوەشکردوە، شەپۆلی گەرماکە لە زەریای هندەوە بەرەو هەرێمی کوردستان دێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا و سەرەتای هەفتەی
ئایندە، بە تەواوەتی کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت.
ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕو، پلەکانی گەرما بە تەواوتی بەرز
دەبنەوە و لە هەندێک ناوچە؛ بە تایبەت لە ناوچەی دەشتاییەکانی باشوری گەرمیان ئەگەر
هەیە بگاتە 50 پلە.
561 جار خوێندراوەتەوە