دوای کۆتایی
هاتنی کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان، شاندی ئیمراڵی رایگەیاند؛ بۆچون و پێشنیازەکان لەبارەی ئەو
قۆناغە نوێیەی کە پرۆسەکە پێی گەیشتوە و هەنگاوەکانی داهاتوی کە چی بکرێت بۆ
پرۆسەکە لەگەڵ سەرۆک کۆمار تاوتوێ کرا.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە، ساندی ئیمراڵی لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە
ئەنقەرە لەگەڵ ڕەجەب
تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبونەوە و راگەیندراوێکیشیان لەسەر
کۆبونەوەکە بڵاوکردەوە.
لە
ڕاگەیندراوەکەدا هاتوە؛ شاندەکە بۆچون و پێشنیازەکانی خۆی لەبارەی ئەو
قۆناغە نوێیەی کە پرۆسەکە پێی گەیشتوە و هەنگاوەکانی داهاووی کە چی بکرێت بۆ
پرۆسەکە لەگەڵ سەرۆک کۆمار تاوتوێ کرد.
ئاماژەیان بەوەشکردوە،
لە کۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە کە ئیرادەی
هاوبەش بۆ پێشخستنی پرۆسەکە بەردەوامی پێ بدرێت.
شاندەکەی ئیمراڵی
پێکهاتبون لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار ، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
کۆبونەتەوە و تەوەری سەرەکیش بریتی بوە لە
باسکردنی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، جگە لە ئەردۆغان لە کۆبونەوەکەدا، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی
تورکیا (میت) و ئەفکان عەلا، جێگری سەرۆکی پارتی دادوگەشەپێدان (ئاکەپە) ئامادەی
کۆبونەوەکە بون.
ئەم کۆبونەوەیە
لە کاتیكدایە، دوێنێ یەکشەممە، ساندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانیان کرد و رایانگەیادن
ئۆجەلان بە گرنگیەوە لەم کۆبونەوەی ئەمڕۆ دەڕوانێت و بە هەنگاوێکی مێژوی ناوی
بردوە.
142 جار خوێندراوەتەوە