نێچیرڤان بارزانی، بەهۆی یادی عاشوراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
و تێیدا داوای گیانی یەکگرتویی و برایەتی نێوان عێراقییەکان دەکات و جەختیش لە چارەسەرکردنی
ناکۆکییەکان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیی زیاتری وڵات و بەرزکردنەوەی سەقامگیری
دەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ
شەممە، لە پلاتفۆڕمی ئێکس، سەرۆکی هەریـی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی
یادی عاشوراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە؛" لە یادی عاشورادا، بەهاکانی
حەقیقەت و سەبر و قوربانیدان کە ئیمام حسێن و سەلامی خوای لێبێت بەرجەستەی کردوون
و ئەو مانا مرۆییە بەرزانە و وانە و ئەخلاقە بێ کاتانەی ئەم بۆنەیە هەڵیگرتوە کە
داوای دادپەروەری و لێبوردەیی و ئاشتی دەکەن، وەبیر دێنینەوە."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسی برایەتی نێوان
پێکهاتەکانی عێراق دەکات و نوسیویەتی؛ لەم یادەدا گیانی یەکگرتوی و برایەتی نێوان
عێراقییەکان دوپاتدەکەینەوە.
هەروەها ئاماژەی
بەوەشداوە پێویستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیی زیاتری وڵات
و بەرزکردنەوەی سەقامگیری دوپات دەکەیەنەوە.
132 جار خوێندراوەتەوە