سایلۆی سلێمانی: سبەینێ گەنمەکانتان ڕادەستی سایلۆ بکەن

KNN : Kurdish News Network
02:15 - 05/07/2025
کوردستان
+
-

سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیارانی قەرەداغ و بازیان و شارباژێر و ماوەت دەکاتەوە کە سبەینێ گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆ بکەن.

 

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ شەممە، سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، "ئاگاداری جوتیارانی سنوری بەشە کشتوکاڵیەکانی (قەرەداغ، بازیان، شارباژێڕ، ماوەت) دەکەین کە لەسبەینێ رۆژی یەکشەممە، گەنمەکانیان بهێنن بۆ سایلۆکەمان بە مەبەستی ڕادەستکردنیان”.

هاوکات وەزارەتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، لە سلێمانی پێنج سایلۆ و بنکەیەک گەنمی جوتیاران وەردەگرن و تا ئێستاش 106 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە.

هەروەها دەشڵێت، تا ئێستا بڕی 265 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە و وتیشی، بۆ ئەمساڵ بڕی 400 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی هەرێم وتبوی، حکومەتی هەرێم 400 هەزار تەن گەنمی پیشنیازکردووە حکومەتی عێراق لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت.

73 جار خوێندراوەتەوە