رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەڵێت: وڵاتەكەی لەژێر فشار
و بۆردومانە سەربازییەكان خۆی رادەست ناكات و هێزە چەكدارەكان پارێزگاری دەكەن و
سەركەوتن بەدەستدەهێنن، جەختیشیكردەوە كە؛ هەر دەستێوەردانێكی سەربارزی لەلایەن
واشنتۆنەوە زیانی قەرەبونەكراوی لێدەكەوێت.
هەواڵ: (KNNC)
لەوتارێکی تەلەفزیۆنیدا كە ئاڕاستەی گەلەكەیی كرد، عەلی
خامنەیی، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: وڵاتەكەی
لەژێر فشار و بۆردومانە سەربازییەكان خۆی رادەست ناكات، ئەو كەسانەشی شارەزای
مێژوی وڵات و گەلی ئێران بن، باش تێدەگەن كە مەبەستەكە چییە.
وتیشی: رۆڵەكانی ئێران و هێزە چەكدارەكانی وڵات ئامادەن بەهەم
شێوەیەك بەرگری لە خاكەكەیان بكەن، بۆیە دڵنیایین كە لەم جەنگە سەپێندراوەكەدا
سەركەوتن بەدەست دەهێنن.
رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر
ئەمەریكا راستەوخۆ بەشدرای جەنگ بكات و هێرش بكاتە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران
بەدڵنیاییەوە لێكەوتەی ترسناك و قەبارە نەكراوی دەبێت، جەختیشیكردەوە كە؛ هەر
دەستێوەردانێكی سەربارزی لەلایەن واشنتۆنەوە زیانی قەرەبونەكراوی لێدەكەوێت.
263 جار خوێندراوەتەوە