لەسەرەتای
مانگی داهاتوەوە پارەدان لە فەرمانگە حکومییەکانی عێراق دەبێتە ئەلیکترۆنی و پارەدانی
کاش قەدەغەیە.
ئابوری:KNNC
ساڵح سەلمان،
راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیاند، وڵاتەکە لە وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی
ئەلیکترۆنی پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ساڵی 2018 بۆ 2019 تەنها كەمتر
لەڕێژەی 10%ـی پارەدانی ئەلیكترۆنی هەبوە، بەڵام ئێستا رێژەكەی بۆ 40% بەرزبوەتەوە،
هەروەها ژمارەی ئامێرەكانی فرۆشتن بە شێوەی ئەلیکترۆنی گەیشتوەتە 60 - 70 هەزار،
ژمارەی هەژماری بانكیش 22 بۆ 33 ملیۆن زیادیكردوە.
وتیشی: "لە مانگی داهاتوەوە سەرجەم پارەدانەکانی
حکومەت بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبن و بەمەش
کۆتایی بە پارەدانی کاش دەهێنرێت لەناو دامودەزگاکانی حکومەتەوە".
دەشڵێت: حکومەت
هەڵمەتی هۆشیاری دەستپێکردوە بۆ هاندانی خەڵک بۆ وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی
و دورکەوتنەوە لە کلتوری پارەدان بەشێوەی کاش.
142 جار خوێندراوەتەوە