لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی
دوکان رایگەیاند، رێگەنادەن هیچ ماتۆڕسکیلێکی داغڵنەکراو داخڵی قەزاکە ببێت.
هەواڵ:KNNC
رائید کۆسرەت عەبدوڵا،
لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی دوکان بە ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەی راگەیاندوە، لەدەروازەی
شارۆچکەی دوکانەوە تیمەکانی ھاتوچۆ رێگری لە داغڵبونی ماتۆڕسکیلی تۆمارنەکراو و ئەو
ماتۆڕسکیلانەش دەکەن کە شۆفێرەکانیان مۆڵەتیان نییە.
وتیشی: ھەندێک لە گەشتیارە
عەرەبەکان و هاوڵاتییان بە ماتۆڕسکیل چونەتە ناوچە گەشتیارییەکان و رێگەیان پێدراوە،
چونکە کەرەستەی خۆپارێزییان بەکارھێناوە و ماتۆڕسکیلەکانیان تۆمارکراوە و شۆفێرەکانیش
مۆڵەتی شۆفێریکردنی ماتۆڕسکیلیان ھەیە.
346 جار خوێندراوەتەوە