عەبدوڵا ئۆجەلان: جەژنى قوربانی بێ قوربانیی لە گەلەکەم پیرۆز دەکەم

KNN : Kurdish News Network
05:22 - 08/06/2025
کوردستان
+
-

بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە بەشێک لە خانەوادە و هاوڕێکانى عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەرى زیندانیکراویی پەکەکە سەردانى ئیمراڵییان کرد و دواى سەردانەکەش پەیامى ئۆجەلان بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى قوربانەوە بڵاوکرایەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

رۆژى رابردو، هەریەکە لە عەلی ئۆجالان، عومەر ئۆجالان، برازای ئۆجەلان و ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی لە رحا سەردانى ئیمراڵییان کرد و لەڕێی هەژمارى تایبەتى عومەر ئۆجەلانیشەوە پەیامى پیرۆزبایی ئۆجەلان لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکرایەوە.

 

لەبارەى سەردانەکەوە، عومەر ئۆجەلان دەڵێت:"هیوا و باوەڕمان زیاتر بوە کە پرۆسەی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” رێ لەبەردەم سیاسەتێکی نوێ، رێکخستنبونێکی نوێ و بونیادنانی واتایەکی نوێ دەکاتەوە".

 

“جەژنی قوربانی “بێقوربانی” لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم، سڵاو بۆ گەلەکەمان دەنێرم” وەک پەیامیی عەبدوڵا ئۆجەلانیشى بڵاوکردەوە.

132 جار خوێندراوەتەوە