ئیسرائیل رێگری لە گەیاندنی هاوکاری بۆ دانیشتوانی کەرتی غەززە دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:29 - 09/06/2025
جیهان
+
-

سەرباری بەڵێنی دەسەڵاتدارانی تەلئەبیب بە رێگری نەکردن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر کەشتی رێکخراوێک کە هاوکاری دەگەیاندە کەرتی غەززە و سەرجەم سەرنشینەکانیشی دەستگیرکرد.

 

هەواڵ:KNNC

پێشتر دەسەڵاتدارانی تەلئەبیب بەڵێنیان دابو کە رێگری لە گەیاندنی هاوکاری نەکەن و مۆڵەتیاندا بە کردنەوەی رێگا بۆ ئەنجامدانی گەشتەکە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، بەڵام کەشتی مادلین کە لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی رابردوەوە بۆ کەناراوەکانی غەززە بەرێکەوتبو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە رێگری لێکرا.

رێکخراوی هاوپەیمانی ئازادی، کە گەشتەکەی بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە رێکخستوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام بڵاویکردوەتەوە؛ بەهۆی رێگریی تەلئەبیب پەیوەندییان لەگەڵ کەشتی مادلین پچڕاوە و سوپای ئیسرائیل سەرخەم تیمی کەشتییەکەیان دەستبەسەرکردەوە.

لای خۆشیەوە (BBC)ـی بەریتانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر کەشتی مادلین و چونەتە ناو کەشتییەکەوە و تەواوی سەرنشینەکانیان لەسەر فەرمانی یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەستگیرکردەوە.

گریتا سونبەرگ، چالاکوانان و یەکێک لە ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراوە گرتە ڤیدیۆییەکی خۆیی و چالاکوانەکانی دیکە و تیمی کەشتییەکە بڵاو کردوەتەوە و دەڵێت: لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ڕێگرییان لێدەکرێت هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنن بە لێقەوماوانی کەرتی غەززە و ئێستا سەرجەم سەرنشینانی کەشتیی مادلین رفێندراون.

98 جار خوێندراوەتەوە