لەسەر بنەمای
داتا و زانیارییە بازرگانییە فەرمیەكان بۆ ساڵی (2024) هاوردەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی
ئیسرائیل لە (91.5) ملیار دۆلار نزیكبوەتەوە، هەروەها هەناردەکردنی ئەو وڵاتە لەهەمان
ساڵدا (61.7) ملیار دۆلار بوە كە ئەوەش رەنگدانەوەی چالاکییە بازرگانییە بەرفراوانەکانە
لەگەڵ ژمارەیەک لە ئابورییە گەورەکانی جیهان.
ئابوری: (KNNC)
رۆژنامەی ئورشەلیم
پۆست بڵاویكردوەتەوە؛ فشارە سیاسییەكانی سەر تەلئەبیب لەلایەن چەند پایتەختێکی وڵاتانی
ئەوروپاوە، بوەتە هۆی هەڵپەساردنی بازرگانی بەتایبەتی لەبواری سەربازیدا، لە
هەنگاوێكی نوێدا دژی بەرفراوانكردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی سەر كەرتی غەززە، پەرلەمانی
ئیسپانیا راسپاردەیەکیت ئاڕاستەی وڵاتەكەی كرد.
ئۆرشەلیم پۆست
ئاماژەی بۆ ئەوشكردوە، بەهای ئەو کاڵاوشمەكانەی ئیسرائیل لە ساڵی (2024)ـدا هەناردەی وڵاتانی جیهانی کردوە بڕەكەی
گەیشتوەتەوە (61.7) ملیار دۆلار، بەم جۆرە؛ ئەمەریکا بەبڕی (17.3) ملیار دۆلار
بوەبە گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمە ئیسرائیلییەکانە كە ئەڵماس، ئەلیکترۆنیکی تەکنەلۆژیای
بەرز، ئامێری پەیوەندی، بەرهەمە کیمیاییەکان هاوردە دەكات.
راشیگەیاندوە:
ئێرلەندا؛ بەبڕی (3.2) ملیار دۆلار، چین؛ بەبڕی (2.8) ملیار دۆلار، هۆڵەندا؛ بەبڕی
(2.7) ملیار دۆلار، ئەڵمانیا؛ بەبڕی (2.3) ملیار دۆلار و هندستان بەبڕی (2.3) ملیار
دۆلار ریزبەندی زۆرترین هاوردەكارانی بەرهەمە ئیسرائیلییەكانن.
رۆژنامەی ئورشەلیم
پۆست ئەوەیخستوەتەڕو، لە ساڵی (2024)ـدا ئیسرائیل بەبەهای (91.5) ملیار دۆلار کاڵای
لە سەرانسەری جیهان کڕیوە، ئەو وڵاتانەی زۆرترین
هەناردە بۆ ئیسرائیل دەکەن؛ چین؛ گەورەترین هەناردەکاری ئیسرائیلە كە ئۆتۆمبێلی
کارەبایی، مۆبایل، کۆمپیوتەر و کانزاکانی هەناردەی ئەو وڵاتە كردوە، پاشان ئەمەریکا
و ئەڵمانیا و توركیا كە گرنگترینیان لە ئامێری کارەبایی، ئەلیکترۆنیات، ئامێری میکانیکی،
بەرهەمە کیمیاییەکان، دەرمانە.
1458 جار خوێندراوەتەوە