دوای ئەوەی لە
توێژینەوەکانی رابردودا، زانراوە قارچک دەتوانێت مەترسی توشبون بە خەمۆکی کەم بکاتەوە
و گەشەی خانەکانی مێشک باشتر بکات توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە، قارچک چەکێکی کاریگەری
دژە ئەنفلۆنزاشە.
تەندروستی: KNNC
لە نوێترین
توێژینەوەدا لەسەر قارچک، توێژەرانی کەنەدا، لە زانکۆی مەکگیل لە توێژینەوەیەکیان لەسەر مشک ئەنجامداوە و ئەنجامەکان دەریانخستوە
کە ئەو ڕیشاڵەی لە قارچکدا هەیە کە بە "بیتا گلوکان" ناسراوە، یارمەتیدەرە
لە کەمکردنەوەی هەوکردنی سییەکان کە بەهۆی ئەنفلۆنزاوە دروست دەبێت.
توێژەران کاتێک
ژەمێک لە قارچکیان بە مشکەکان داوە، تێبینی
باشتربونی کارکردنی سییەکان و کەمبونەوەی مەترسی ئاڵۆزییە گەورەکان یان مردنیان
دوای بەرکەوتنیان بە ڤایرۆسەکە لە مشکەکاندا کردوە.
مازیار دیڤاناهی،
پسپۆڕی بەرگری لە زانکۆی مەکگیل بە ماڵپەڕی "ساینس ئەلێرت"ی ڕاگەیاندوە؛
بیتا گلوکان لە دیواری خانەکانی هەمو جۆرە قارچکێکدا هەیە، ئاماژەی
بەوەشکردوە، "ئاست و پێکهاتەی قارچکەکان لە جەستەی مرۆڤدا کاریگەری لەسەر وەڵامدانەوەی
سیستەمی بەرگری لەش دەبێت، بەرامبەر بە هەوکردن، ئەویش لەڕێگەی کارکردنی بێتا
گلوکانەوە".
ئاماژەیان بەوەشکردوە،
خانەکانی بەرگری کە بە بێتا گلوکان چارەسەرکراون بۆ ماوەی مانگێک چالاک ماونەتەوە،
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم چارەسەرە ڕەنگە پارێزگاری درێژخایەن دابین بکات.
384 جار خوێندراوەتەوە