دوای ئەوەی رۆژنامەنوسێکی سویدی بەهۆی
هەڵوێستەکانی دژ بە سەرۆککۆماری تورکیا و هاوسۆزی بۆ کورد، لە تورکیا زیندانیکرابو،
ئازادکرا.
هەواڵ:KNNC
جواکیم مەدین، رۆژنامەنوسێکی سویدییە و بەتۆمەتی
سوکایەتیکردن بە سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی 28ـی ئازار لەکاتی گەیشتن بە فڕۆکەخانەی
ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکرا.
دواتر بە تۆمەتی، سوکایەتیکردن بە سەرۆککۆمار و
ئەندامییەتی لە رێکخراوێکی تیرۆرستی زیندانیکرا.
لە دۆسیەیەکی جیادا کە لە لایەن کۆمەڵەی
راگەیاندن و لێکۆڵینەوەی یاسایی کاری لەسەرکراوە، مەدین بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە
سەرۆککۆماری تورکیا سزای 11 مانگ و 20 ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان، مەدین ڕۆژی
هەینی لە تورکیا ئازادکرا، بەڵام هەندێک رێوشوێنی یاسایی ماوە بەرامبەری بگیرێتبەر
و بڕیارە لە 20ـی ئەیلولی 2025 دانیشتنێکی پەیوەندیدار بە دۆسەی تیرۆر بەڕێوەبچێت.
217 جار خوێندراوەتەوە