جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزبویەوە

KNN : Kurdish News Network
08:45 - 09/05/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژانی رابردو، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان بەرزبونەوەی بەخۆیانەوە بینیوە.


ئابوری: (KNNC)


ئەمڕۆ هەینی، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (62) دۆلار  و (95) سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی  پێشوتر نرخەکەی بەرێژەی (0.2%) بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (59) دۆلار و (57) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەرێژەی (0.1) بەرزبوەتەوە.

34 جار خوێندراوەتەوە