نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جێگیرە

KNN : Kurdish News Network
08:36 - 08/05/2025
ئابوری
+
-

دوای دابەزینی نرخەكەی، دو رۆژە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییەكی ئەوتۆیان بەسەردا نەهاتوە و تاڕادەییەكی زۆر هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان بەجێگیری ماوەتەوە.

 

ئابوری: (KNNC)



ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (61) دۆلار و (12) سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت كە بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی (0.1%) بەرزبوەتەوە.

 

هاوكات؛ نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (58) دۆلار و (12) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، كە بەهەمان شێوە بەراورد بەرۆژی پێشوتر نرخەکەی (1.7%) بەرزبوەتەوە.

57 جار خوێندراوەتەوە