نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژانی رابردو، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان بەرزبونەوەی بەخۆیانەوە بینیوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (62) دۆلار و 71 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی دۆلارێک زیاتر بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (59) دۆلار و (70) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبوەتەوە.
94 جار خوێندراوەتەوە