كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
12:19 - 08/05/2025
کوردستان
+
-

سبەینێ ئاسمانی هەرێم لەنێوان پەڵە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە؛ بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ سبەینێ هەینی، ئاسمانی هەرێم پەڵە هەور و نیمچە هەوردەبێت، هەروەها خێراى "با" (10 بۆ 20)کم/ک دەبێت كە ئاڕاستەكەی لە باکوری رۆژئاواوەیە.

 

راشیگەیاندوە: بەراورد بە پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ، پلەکانی گەرمای سبەینێ ( 2 بۆ 3) پلە بەرزتر دەبێتەوە، مەودای بینینیش لەنێوان (8 بۆ 10) كم دەبێت.

 

سەبارەت بە پلەكانی گەرما لە شار و ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، بەشی پێشبینی كەشناسی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بەرزترین پلەی گەرمای سبەینێ هەینێ لە گەرمیان (38) پلە و نزمترینیشی لە حاجی ئۆمەران (23) پلە دەبێت بەم جۆرە:


هەولێر : 35  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی

51 جار خوێندراوەتەوە