ئیسرائیل: ئەوەی لە غەززە ئەنجاماندا لە تارانیش دەیكەین

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 08/05/2025
جیهان
+
-

جارێكی دیكە وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری بە بەرپرسانی ئێران دەدات و هەڕەشەی ئەوەیان لێدەكات؛ ئەوەی بەسەر حەماسیاندا لە كەرتی غەززە هێناوە، لە تارانیش ئەنجامی دەدەن.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران هاوكاری رێكخراوە تیرۆرستییەكانی یەمەن دەكەن، ئێستا تاكتیكی جەنگی بەوەكالەت كۆتایی هاتوە، بۆیە دەبێت تاران بەرپرسیارێتی تەواوی هێرشەكانی حوسییەكان لەئەستۆ بگرن.


وتیشی: جارێكی دیكە بەرپرسان و سەرکردایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هاوكاری كردنی حوسییەكان بە پارە و چەک هۆشیار دەكەمەوە كە هاوكارییان پێشكەش نەكەن.


وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕشەی توندی لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەوەی سوپای وڵاتەكەی بەرامبەر بە بزوتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە، حزبوڵا لە لوبنان و حوسییەكانی یەمەن ئەنجامیانداوە، لە تارانیش دەیكەنەوە.


لێدوانەكەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەكاتێكدایە كە؛ چەند رۆژێك ئێش ئێستا حوسییەكانی یەمەن فڕۆكەخانەی تەلئەبیبیان بەئامانج گرت و بەهۆیەوە گەشتە ئاسمانییەكانی راگیرا، هاوكات ژمارەیەكی زۆر لەوڵاتان تا كاتیێكی دیاریكراو گەشتەكانییان بۆ ئەوە وڵاتە راگرتوە.

659 جار خوێندراوەتەوە