دەمپارتی ئاشکرایکرد، پێش
نەخۆشکەوتنی سڕی سورەیا ئۆندەر، لە بونی پارچە ئاسنێکی تیژ لە
یەکێک لە تایەی ئۆتۆمبێلەکانی ئاگاداری کردونەتەوە، هەر ئەوکات داوایان
لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە، لێکۆڵینەوەی لێ بکەن، بەڵام تائێستا وەڵامیان
نەدراوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
پارتی یەکسانی و
دیموکراسی گەلان- دەمپارتی رایگەیاند، ڕۆژی دوی نیسانی ئەمساڵ، کە 13
ڕۆژ پێش نەخۆشکەوتنی دەکات، سڕی سورەیا ئوندەر، ئەندامی پێشوی شاندی ئیمراڵی پارتەکە
و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لەبارەی جێگیرکردنی پارچە ئاسنێکی
تیژ لە تایەی ئۆتۆمبێلەکەی ئاگاداری کردونەتەوە.
دەمپارتی ئاشکراشی
کردوە، ئوندەر لەڕێی کارمەندی گەراجێکەوە لە بونی پارچە ئاسنەکە ئاگادارکراوەتەوە، دواتر ئۆتۆمبێلەکەی
بردوەتە یەکێک لە ناوەندەکانی خزمەتگوزاری و بۆیان دەرکەوتوە.
لەبارەی لێکۆڵینەوەکانیش، دەمپارتی
دەڵێت: بەڵگەکانیان داوەتە دەست بەرپرسانی تورکیا بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی
تەواو ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی هەستیاریی بابەتەکە، لەو کاتەدا بۆ
ڕایگشتی ڕون نەکراوەتەوەو لە ئێستاشدا سەرباری لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان،
هیچ ئەنجامێکی ڕونیان بەدەست نەگەیشتوە.
68 جار خوێندراوەتەوە