کۆشکی کرملین: پێنجشەممە پوتین لە مۆسکۆ پێشوازی لە سەرۆکی چین دەکات

KNN : Kurdish News Network
05:12 - 06/05/2025
جیهان
+
-



کۆشکی کرملین بڵاویکردوەتەوە، شی جین پینگ، سەرۆکی چین لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە مۆسکۆ بۆ تاوتوێکردنی شەڕی ئۆکرانیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا کۆدەبنەوە.

هەواڵ:KNNC

 بۆ رۆژی ئازادی روسیا، مۆسکۆ پێشوازی لە سەرکردەی 29 وڵات دەکات و لە نێو ئەو سەرکردانەشدا، شی جین پینگ سەرۆکی وڵاتی چین یەکێکە لە میوانەکانی کرملین.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کۆشکی کرملین، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە سەرۆکی وڵاتی چین بگاتە مۆسکۆ و بە تایبەت لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین کۆببێتەوە  و یاریدەدەری سەرۆکی روسیاش ئاماژەی بەوە کردوە؛ پەیوەندییەکانی ئۆکرانیا و ڕوسیا لەگەڵ ئەمەریکا گرنگترین بابەتەکانن کە لەم کۆبونەوەیەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

 

وەزارەتی دەرەوەی چینیش بڵاویکردوەتەوە، شی جینپینگی سەرۆک لە ڕۆژی چوارشەممەوە سەردانی ڕوسیا دەکات و بۆ ماوەی چوار رۆژ لە مۆسکۆ دەمێنێتەوە و بەشداری لە مەراسیمەکانی 80 ساڵەی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر ئەڵمانیا  لە جەنگی  دوەمی جیهانیدا دەکات.

کە ئەو ڕۆژە دەکەوێتە 9ـی ئایار و  بە ڕۆژی ئازادی ڕوسیادا دادەنرێت، بەپێی زانیارییەکانی کۆشکی کرێملین، بڕیارە سوپای چین و 12 وڵاتی دیکە شانبەشانی سوپای ڕوسیا بەشداری نمایشەکە بکەن.

کرملین ئەوەشی خستوەتەڕو، کە جگە لە سەرۆک کۆماری چین، سەرکردەکانی 28 وڵاتی دیکە لەوان بەڕازیل گەشت دەکەن بۆ مۆسکۆ بۆ بەشداریکردن لە رۆژی ئازادی روسیادا.

56 جار خوێندراوەتەوە