وتەبێژی وەزرارەتی
تەندروستی ئاشكرایدەكات، دوای دڵنیابونەوە و پشتڕاستكردنەوەی پشكنییەكان یەكەم
حاڵەتی تای خوێن بەربون لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی، د.سەرکار سورچی، وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: دوای بەدواداچون و پشکنین بۆ نەخۆشێکی گومانلێکراو
لەماوەی دو رۆژی رابردودا، ئەمڕۆ هەینی دوای دڵنیابونەوە و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان
یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
وتیشی: توشبوەكە هاوڵاتیەکی
شاری کۆیەیە و تەمەنی (42) ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشە، كە لە ئێستادا دۆخی تەندروستی
جێگیرە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە پابەندی مەرج و
رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بن و لەکاتی هەبونی نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە، هەروەها
ئەو كەسانەشی ئاژەڵ بەخێو دەكەن لەكاتی هەبونی نیشانەی ناتەندروست سەردانی
نەخۆشخانەكان بكەن.
400 جار خوێندراوەتەوە