وردبینیكردن لە لیستی موچەی
مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێم كۆتایی هاتوە و پێدەچێت دابەشكردنی موچەش بكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتو.
هەواڵ: (KNNC)
سەرچاوەیەكی هونەری لە شاندەكەی
هەرێم بۆ بەغداد بە (KNN)ـی رایگەیاند: دوای ئەوەی كە هەفتەی پێشو حكومەتی هەرێم لیستی موچەی
مانگی (4ـی 2025) رادەستی بەغداد كرد، ئێستا وردبینی كۆتایی هاتوە تەنها واژۆی وەزیری
دارایی عێراقی ماوە، رونیكردەوە، سەفەری تەیف سامی نابێت بەرێگر لە واژۆكردن،
چونكە بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاوە دەتوانرێت رەزامەندی بۆ وەربگریت.
وتیشی: بەهۆی ئەوەی دو رۆژی
ئایندە پشوە، پێدەچێت رەوانەكردنی پارە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن
بەغدادوە بكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتو، ئەگەر توانیشیان لەم دو رۆژەدا پارەی
موچە رەوانەی بانكەكانی هەرێم دەكەن.
رونیكردەوە، لەسەر بنەمای
گەیشتنی پارە بۆ بانكەكانی هەرێم، پێدەچێت لە رۆژانی (3 و 4ـی مانگی ئایاری 2025)
دەستبەدابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بكرێت.
لەسەر رادەستكردنی داهاتی ناوخۆی
نانەوتی هەرێم بەبەغداد، ئەندامی شاندەكەی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە؛ حكومەتی
هەرێم بڕی (48) ملیار دیناری وەك داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی سێ رادەستی بەغداد كردوە،
كە هیچ سەرنج و تێبینییەكی لەسەر رادەستكردنی (48) ملیار دینارەكە نەبوە.
سلێمانی – بڕیار نامیق
758 جار خوێندراوەتەوە