سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
دەڵێت: ساڵی رابردو رێگرییان لەو فڕۆکانە کردوە کە لە ئێرانەوە دەچنە سوریا و ئامانجیشیان
هاوکاریکردنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد بو.
هەواڵ:KNNC
بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی
ئیسرائیل ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردو ئێران لە هەوڵی ڕزگارکردنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی
سوریادا بوە و لەو چوارچێوەیەشدا یەک بۆ دو تیمی فڕۆکەی ئاسمانییان ناردوە بۆ ڕزگارکردنی
بەشار ئەسەد، بەڵام ئێمە رێگریمان لێکردن.
بنیامین ناتانیاهو وتویەتی:
ئیسرائیل فڕۆکەی ئێف 16ی ناردوە تا بەر بەو فڕۆکە ئێرانییانە بگرن، پاش ئەوەش فڕۆکەکان
گەڕانەوە.
قسەکانی بنیامین ناتانیاهوی
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعسی سوریا، عەلی خامنەیی
ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند: کە چەند کاتژمێرێک بەر لە ڕوخانی دەسەڵاتی وڵاتەکە، تاران
هەوڵی داوە هاوکاریی سوریا بکات، بەڵام لەلایەن ئیسرائیل لەڕیگەی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی
ئاسمانییەوە ڕێگریان لێکردون.
700 جار خوێندراوەتەوە