سەرۆککۆماری عێراق یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجەی واژۆکرد، دوای
پەسەندکردنیشی لەرۆژنامەی فەرمی بڵاودەکرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق یاسای بەپارێزگابونی
هەڵەبجەی واژۆکرد، هەفتەی داهاتوش لەرۆژنامەی وەقایعی عێراقیدا بڵادەکرێتەوە.
دوای بڵاوبونەوەی لە رۆژنامەی فەرمی، هەڵەبجە بەفەرمی دەبێتە (19)ـهەمین
پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان.
په‌سندكردنی یاسای به‌پارێزگابونی
هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه، دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی 13ی 3ی 2014 بەفەرمی
له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ك چواره‌م پارێزگای كوردستان ناسێنرا،
دوای زیاتر له نۆ ساڵیش له‌و بڕ‌یاره رۆژی 2ی4 2023 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
له دانیشتنێكدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕ‌ۆژه‌یاسای به‌پارێزگابونی
پارێگاکەکرد، هه‌روه‌ها له رۆژی 4ی5ی2023
خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پرۆژه‌یاساكه كرد، پاشان دوای پێنج جار دواخستنی دانیشتنه‌كان،
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی 14ی4ی2025 پرۆژه یاساكه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ
په‌سند كرد،هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه رۆژی 27ی4ی2025 یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی
ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد.
49 جار خوێندراوەتەوە