كەی ئێن ئێن وردەكاری برینداربونی دو پێشمەرگەكە لە ئامێدی ئاشكرا دەكات كە
لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرش نەكراوتە سەریان.
هەواڵ: (KNNC)
كامەران عوسمان، بەڕێوەبەری رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریكی بە كەی ئێن ئێنی راگەیاند: ئەمڕۆ دوشەممە، لە كاتژمێر
(02:54) خولەك ژماریەك پێشمەرگە سەرقاڵی دروستكردنی خاڵێكی سەربازبون، لەلایەن فڕۆكەیەكی
بێفڕۆكەوانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) چاودێری كراون.
وتیشی: لەلایەن سوپای توركیاوە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی پارتی كرێكارانی كوردستان
بەئامانج دەگیرێت و بەسەر پێشمەرگەكاندا دەكەوێتە خوارەوە، كە بەسوكی برینداریان
دەكات.
پێشتر، پەیامێنری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: لە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیدا دو
پێشمەرگە برینداربون.
لای خۆشیەوە، مسعود تاهیر، بەرێوەبەری
تەندروستی قەزای ئامێدی بە كەی ئێن ئێنی راگەیاند: دو پێشمەرگەی بریندار
گەیەندراوەتە نەخۆشخانە كە بەسوكی بریندار بون، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی
رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆك كراون.
376 جار خوێندراوەتەوە