روانگەی سوریا بۆ
مافەکانی مرۆڤ بڵاویکرەوە، بەهۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەکدارانی سەر
بە ئەحمەد شەرع و دروزەکان، چوار چەکداری دروز لە سوریا کوژران.
هەواڵ:KNNC
بەپێی هەواڵێکی
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ،ماوەی دوو رۆژە شەڕێکی قورس لەنێوان چەکدارانی سەربە
ئەحمەد شەرع و چەکدارانی دروزەکان بەردەوامە و شەوی رابردو پێکدادانی توند دروستبوە و بەهۆیەوە
چوار چەکداری دروز کوژراون و هەشت چەکداریش برینداربون.
ڕوانگەکە بڵاویکردەوە،
هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی سەر بە شارەکە هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکەکانی جەرامانە
لە لادێکانی دیمەشق، شەڕەکە زیاتر لە نیو کاتژمێری خایاندوە و دواتر تەقە و
توۆپبارانی پچڕ پچڕ هەبوە.
لە 8ـی کانونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو ڕژێمی ئەسەد
روخا و هەتەشە لە سووریادا دەسەڵاتیان گرتەدەست، دوای ئەوەش چەندین کۆمەڵكوژییان
ئەنجام دا بەتایبەت بەرامبەر بە عەلەوییەكان و درووزییەكان، تا ئێستا ئەو
كۆمەڵكوژییە و لە ناوبردنی پێكهاتەكانی دیكە بەردەوامە.
591 جار خوێندراوەتەوە