لە ئامێدی درۆنێکی خۆکوژ بە هێزێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە... قوربانی هەیە

KNN : Kurdish News Network
11:19 - 29/04/2025
کوردستان
+
-

لە قەزای ئامێدی، درۆنێکی خۆکوژ بەهێزێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە برینداربون.

 

هەواڵ:KNNC

 

پەیامنێری KNN لە دهۆک رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی خۆکوژ لە گوندی (بلاڤە) سەر بە ناحیەی دێرەلوک، لە قەزای ئامێدی بە خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە.

 

وتیشی: بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا دوو پێشمەرگە لە روداوەکەدا برینداربون.

 

هاوکات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک بە KNNـی وت: کەمێک پێش ئێستا دوو پێشمەرگە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان کە یەکێک لە پێشمەرگەکان قاچی و ئەوەی دیکەشیان بەهۆی بەرکەوتنی پارچەوە پشتی برینداربوە.

 

ئێوارەی دوێنێش، ژماریەك پێشمەرگە کە سەرقاڵی دروستكردنی خاڵێكی سەربازیبون، لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) چاودێری كراون، بەڵام لەلایەن سوپای تورکیاوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بەئامانج گیراوە و بەسەر پێشمەرگەکاندا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە برینداربون و رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کراون.

 

 


مەسعود هادی- دهۆک

57 جار خوێندراوەتەوە