ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دوبارە
هەڵبژاردنەوە و هەنگاوەکانی ئیدارەکەی ترەمپ بە مەترسی بۆ سەر ئاشتیی جیهان
ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
رێکخراوەکە بڵاوکراوەیەکی بەناوی "دۆخی مافی مرۆڤ" لە جیهاندا
بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، هەنگاوەکانی ترەمپ پێچەوانەی دەستکەوتەکانی ئەو
رێکخراوەن لەبواری بەرەنگاربونەوەی هەژاری، رەگەزپەرستی و مافەکانی مرۆڤ، لەگەڵ
دەستبەکاربونیدا ئاڵۆزییەکانی جیهان زیادیان کردوە.
دەشڵێت: خراپبونی دۆخی هاوکارییە
نێودەوڵەتییەکان لە جیهاندا، ڕەنگدانەوەی 100 ڕۆژەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپە لە
ئەمریکا.
یولیا دۆخرۆ، سکرتێری گشتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا
رایگەیاند، دوبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ مەترسییە بۆسەر ئەو رێسا و یاسایانەی
لەدوای جەنگی جیهانی دووەم بۆ پەرپاکردنی ئاشتی و ئازادی گەلان دانراون.
رێکخراوەکە جەخت لە زیادبونی ژمارەی ململانێ
و ئاڵۆزییەکان دەکاتەوە لە جیهاندا و بڕیارە لە یەکی تەمموزی ئەمساڵ لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە
هەڵبوەشێتەوە.
29 جار خوێندراوەتەوە