بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری
یاسایی دژی هندستان و لەسەر گرتنەوەی ئاوی روباری سیند، ئیسلام ئاباد بە سێ
بژاردەی جیاوازەوە ئامادەكاری بۆ تۆماركردنی سكاڵای یاسایی دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
عەقیل مالیک، وەزیری یاسا و داد بەئاژانسی
هەوڵی رۆیتەرزی راگەیاند: دژی راگرتنی پەیماننامەی سەرەکی هاوبەشکردنی ئاوی روبارەکان
لەلایەن هیندستانەوە، ئیسلام ئاباد خۆی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی ئامادەدەكات
كە رێكارەكان لە سێ بژاردەی یاسایی جیاواز پێكهاتون لەوانەش وروژاندنی ئەو پرسە لەگەڵ
بانکی نێودەوڵەتی کە نێوەندگیری پەیماننامەکەیە.
وتیشی: یەكێكی دیكە لە ئەو
بژاردانەی كە پاکستان بیری لێكردوەتەوە، کە لە دادگای ناوبژیوانی یان دادگای نێودەوڵەتی
لاهای رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر، دەتوانێت لەسەر پێشێلكردنی رێککەوتننامەی ڤییەنای
ساڵی (1960)ـی سكاڵا لەسەر هیندستان تۆمار بكات.
وەزیری یاسا و دادی پاكستان
ۆاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، گفتوگۆ و راوێژە ستراتیژییە یاساییەكان لە تەواوبون
نزیكبونەتەوە، تەنها ماوەتەوە لەسەر ئەوەی بڕیاربدەن لەسەر كام مەلەف سكاڵا تۆمكار
بكرێت، كە پێدەچێت دۆسیەكە لەچوارچێوەی یەك پاكێجدا تۆمار بكرێت.
هەفتەی رابردو بەفەرمی هندستان گرتنەوەی
ئاوی روباری سیندی بەڕوی پاكستاندا راگەیاند بەمەش پەیماننامەی ئاوەکانی ئیندوسی ساڵی
(1960)ـی پێشێلكرد كە لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەدەبرا.
143 جار خوێندراوەتەوە