سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەخت
دەكاتەوە كە ئازاد كردنی بارمتەكانی ژێر دەسەڵاتی بزوتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە،
لە پێشینەی حكومەتەكەیەتی.
هەواڵ: (KNNC)
دوای هەڕەشەی زیاتر فرانكردنی هێرشەكانیان
بۆ سەر كەرتی غەززە لەلایەن ئیاڵ زامیر، سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل، بنیامین
ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: كاری لەپێشینەی كابینەی حكومەتەكەی
گەڕانەوەی بارمتەکان لە غەززە.
نەتانیاهۆ بە میدیا عەرەبییەكانی
راگەیاندوە: لەسەر بنەمای ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان، تا مانگی ئایار
بیرۆكەیەكی سەرەتایی رێككەوتن لەنێوان حەماس و ئەمەریكادا هەیە.
هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، تەلئەبیب
توانی روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بگۆڕێت؛ رژێمی ئەسەدی خست، حزبوڵڵای لوبنانی خستوەتە سەر ئەژنۆ، بەڵام هێشتا
ئەرکێکی گەورەی لەبەردەمدایە.
رویكردوەتەوە كە، ئەرکی سوپای
ئیسرائیل تەنها سەرکەوتن نییە لە جەنگەكەی بەرامبەر بە بزوتنەوەی حەماس، بەڵکو
ئازادكردن و گەڕاندنەوەی بارمتەكانیشیانە.
هەفتەی رابردو، سەرۆك ئەركانی
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەكردبو، بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی بارمتەكان، سوپای
وڵاتەكەی لەبەرەبەیانێكدا ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراون دەكاتە سەر غەززە.
117 جار خوێندراوەتەوە