حكومەتی ئیسپانیا بڕیار بەشێوەیەکی
تاکلایەنە گرێبەستی کڕینی تەقەمەنی لە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی هەڵوەشاندە و دەڵێت:
لە رۆژی (7ـی ئۆكتۆبەری 2023)ـوە وڵاتەكەی هیچ چەکێکی لە کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان
نەکڕیوە و لە داهاتوشدا ئەو کارە ناکات.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حكومەتی
ئیسپانیا رایگەیاند: بەشێوەیەكی تاكلایەنانە گرێبەستی كڕینی تەقەمەنی لە ئیسرائیل
هەڵوەشاندوەتەوە، بڕیارەكەشیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی وڵاتەكەیاندایە و مۆڵەتی
هاوردەکردنی تەقەمەنی لە ئیسرائیل رێگە پێنەدراوە.
وتوشیەتی: وەزارەتی ناوخۆی
ئیسپانیا لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی لەسەر کاریگەرییەکانی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە لەگەڵ
کۆمپانیا ئیسرائیلییەکە دەكات.
حکومەتی ئیسپانیا جەختی کردوەتەوە؛
لە رۆژی (7ـی ئۆكتۆبەری 2023)ـوە وڵاتەكەی هیچ چەکێکی لە کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان
نەکڕیوە و لە داهاتوشدا ئەو کارە ناکات.
پێشتریش پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی
ئیسپانیا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل رابگرن.
لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی
2024ـدا حکومەتی ئیسپانیا رێگری لە دو کەشتی كرد كە چەک و پێداویستییە سەربازییەكاینان
بۆ ئیسرائیل دەگواستەوە.
52 جار خوێندراوەتەوە