توركیا؛ لە 24 كاتژمێری رابردودا 184 بومەلەرزەی دیكە رویانداوە

KNN : Kurdish News Network
12:22 - 24/04/2025
جیهان
+
-

دوای بومەلەرزەیەکەی دوێنێ چوارشەممە، لە ئەستەنبوڵ (184) بومەلەرزەی دیكەی رویداوە و وەزارەتی تەندروستی توركیاش دەڵێت: (236) كەس برینداربون.

 

هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ پێنشجەممە، فەرمانگەی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) بڵاویكردەوە؛ لەدوای بومەلەرزەكەی دوێنی كە گوڕەكەی (6.2) پەل بەپێوەری رێختەربو (184) پاش لەرزە رویداوە كە گوڕەكەیان لەنێوان (4 بۆ 5) پلەبوە.


لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی توركیا رایگەیاند: ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی رودانی ژمارەیەك بومەلەرزەوە برینداربون گەیشتوەتە بە (236) كەس، بەڵام هیچ حاڵەتێكی مەترسیدار تۆمار نەكراوە.


پیشتر و لەمانگی شوباتی ساڵی (2023) تورکیا بەهێزترین بومەلەرزەی لە مێژوی نوێدا، رویدا كە گوڕەكە (7.8) بو بە پێوەرەکانی ڕێختەر، بەهۆیەوە (55) هەزار گیان لەدەستدان و برینداربونی زیاتر لە (107) هەزار كەسی دیكە، ئەمە جگە لەوەی كە وێرانکارییەکی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

44 جار خوێندراوەتەوە