سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا هۆشداری لە هەرهێرشێكی رۆژئاواییەكان
دەدات و دەڵێت: مۆسكۆ مافی خۆیەتی چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئاژانسی هەواڵی روسیا "تاس" لەسەر زاری سێرگی شۆیگو،
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا بڵاویكردەوە؛ ئەگەر رۆژئاواییەكان دەستدرێژی
بكەنە سەر مۆسكۆ، مافی خۆیەتی چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت.
وتیشی: ئەو هەموار كردنەوانەی لەساڵی رابردودا ئەنجام دران،
رێگە بە روسیا دەدات كە لەكاتی هەبونی مەترسی لەسەر وڵات، رێگە بە مۆسکۆ دەدات چەکی
ئەتۆمی بەکاربهێنێت.
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ
پاراستنی سەروەری وڵاتێك كە لە كاتی سەرهەڵدانی هەڕەشە و مەترسییە سەربازییە نوێیەکان
روبەڕوی دەبێتەوە، هەبونی چەکی ئەتۆمی رێکارێکی ستانداردە.
113 جار خوێندراوەتەوە