وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رەتی
دەكاتەوە گفتوگۆیان لەسەر هەڵگرتنی سزاكانی مۆسكۆ كردبێت.
هەواڵ: (KNNC)
ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا
لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X)
بڵاویكردوەتەوە؛ هەڵگرتنی سزاكانی سەر روسیا بەشێك نییە لە رێككەوتنی كۆتایی هێنان
بەجەنگی ئۆكرانیا.
لای خۆشیەوە، ستێڤ ویتكۆف، نێردەی
تایبەتی كۆشكی سپی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختی كردەوە، لە دانوستانەكانی نێوان
واشنۆن و مۆسكۆ گفتوگۆ لەسەر هەڵگرتنی سزاكانی سەر روسیا نەكراوە.
پێشتر، راگەیاندنەكانی ئەمەریكا
ئاماژەیان بۆ ئەوەكردبو، لەچوارچێوەی دانوستانەكانی كۆتایی هێنان بە جەنگی
ئۆكرانیا لەنێوان مۆسكۆ و كیێڤ، كۆشكی سپی گفتوگۆی لەسەر هەڵگرتنی سزاكانی سەر
روسیا كردوە.
76 جار خوێندراوەتەوە