سەرۆكی وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت: ئەگەر بەتەنیاش بمێنننەوە
بەردەوامی بەجەنگی تاران دەدەن و بەڵێنیش دەدات رێگری بكات ئێران ببێت بەخاوەنی
چەكی ئەتۆمی.
هەواڵ: (KNNC)
سەرباری دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی
تاران و رێژەی پیتاندانی یۆرانیۆم كە دو گەڕی بەڕێوەچوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك
وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەگەر جەنگەكە بەرامبەر بەئێران بدۆڕێنن، دواتر
تاران هێرش دەكاتە سەر وڵاتانی رۆژئاوا.
وتیشی: بۆ لێپرسینەوە لە ئێران، هیچ وڵاتێك رێگیریمان لێناكات، بۆیە ئەگەر
پێویستیش ئیسرائیل بەتەنیا دەمێنێتەوە و بەردەوامی بەجەنگ لەگەڵ ئێران دەدات.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەڵێن بێت رێگری لە تاران
بكات و ئەو وڵاتە نەتوانێت ببێت بەخاوەەنی چەكی ئەتۆمی.
132 جار خوێندراوەتەوە