وەزارەتی
ناوخۆی ئوردن سەرجەم كاروچالاكییەكانی کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان (ئیخوان موسلمین)ـی
قەدەغەكرد.
هەواڵ:
(KNNC)
لە كۆنگرەیەكی
رۆژنامەوانیدا، مازن فرایە، وەزیری ناوخۆی ئوردن رایگەیاند: حكومەت سەرجەم
بڕگەكانی ئەو یاسایەی هەڵوەشاندوەتەوە كە كاروچالاكی کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان (ئیخوان
موسلمین) رێك دەخات و لە ئێستاوە ئەنجامدانی چالاكییەكانی ئەو رێكخراوە نایاساییە
و قەدەغەیە.
وتیشی:
ئەنجامدانی هەر چالاکیەک لەلایەن ئیخوان موسلیمینەوە بە پێشێلکردنی یاسا ئەژمار
دەكرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ
سەرپێچیكاران دەكرێت.
جەختیكردەوە،
لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە بەزویی ئەو رێكخراوە هەوڵدەوەشێنرێتەوە لەگەڵ
دەستبەسەردا گرتنی سەروەت و سامانیاندا، كەئەوەش بەپێی بڕیاری دادوەر جێبەجێ
دەكرێت.
وەزیری
ناوخۆی ئوردن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرجەم بارەگا و دامەزراوەكانی ئیخوان موسلمین
لەسەرانسەری ئوردن دادەخرێت، تەنانەت ئەو بارەگایانەشی لەگەڵ لایەنەكانی دیكەن.
کۆمەڵەی
برایانی موسوڵمان؛ کۆمەڵەیەکی ئیسلامی رامیاریی سوننییە، بنکەی لە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و جیھاندا ھەیە، لە
ساڵی (1928) لەلایەن حەسەن بەنا، لە میسر دامەزرێنراوە
و كە ئیخوان سنوری میسری تێپەڕاندوە.
104 جار خوێندراوەتەوە