ترەمپ: ئەگەر من سەرۆک بومایە هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەر روی نەدەدا

KNN : Kurdish News Network
08:38 - 23/04/2025
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پێشکەوتنی گەورەیان لە پرسی غەززە بەدەستهێناوە و جەختیشیکردەوە، ئەگەر ئەو سەرۆک بوایە هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەر روی نەدەدا.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ، ترەمپ وتی: پێشکەوتنی گەورەمان لە پرسی غەززەدا بەدەستهێناوە و ئەگەر من سەرۆک بوومایە هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەر ڕووی نەدەدا.

 

راشیگەیاند، رێگە نادەین حەماس هیچ ڕۆڵیک بگێرێت لە غەززە، ئەوەی ئێستا لەو کەرتە ڕوو دەدات بەهۆی حەماسەوەیە.

 

بزووتنەوەی حەماس لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی غەززە پێشنیازێکی نوێی خستۆتە ڕوو، تێیدا هاتووە دەستبەرداری کۆنترۆڵی کەرتی غەززە دەبێت لە بەرامبەر مانەوەی چەکەکانیدا.

 

ڕۆژی سێشەممە، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەموو بەرەکانەوە پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات کردەوە.

167 جار خوێندراوەتەوە