میدیایەكی ئەمەریكی رایدەگەیەنێت: بۆ
زیادكردنی پێشینەی سیاسی خۆی، سەرۆكی ئەمەریكا دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی
رێككەوتنێك كە پێشتر و لەساڵی (2015) لە نێوان تاران و واشنتۆن ئەنجامدراوە، بەڵام
ترەمپ لەساڵی (2018) تاك لایەنە لێی كشاوەتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
لە راپۆرتێكدا ماڵپەڕی پۆلیتیکۆی ئەمەریكا
بڵاویكردوەتەوە؛ بەمەبەستی ئەنجامدانی رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە
ئەتۆمییەکەی، پێدەچێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەڕێگاوە
بێت بۆ هاوشێوەی ئەو رێككەوتنەی لە ساڵی (2015) واژۆ كرابو، كە هەردو وڵات
پێویستیان بە رێككەوتنێكی لەو جۆرە هەیە.
ئاشكرایكردوە، بەهۆی لاوازبونی پێگەی ئێران
و ویستی ترامپ بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێک بۆ زیادکردنی پێشینەی سیاسیی خۆی، پێدەچێت
تاران و واشنتۆن بگەن بەرێككەوتن، بەڵام نەك ئەو رێككەوتنە توند و هەمەلایەنەی كە
لە ساڵی (2018) تاك لایەنە لێی كشایەوە.
میدیا ئەمەریكییەكە رونیكردوەتەوە، سەرباری
رەخنەی بەرفراوان لەڕێککەوتنی ساڵی (2015) کە سنوردارە و بەرنامەی موشەکی بالیستیکی
و چالاكییە ناوچەییەكانی ئێران ناگرێتەوە، بەڵام ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری واشنتۆن لە دوای
گەڕی یەكەمی دانوستان لە مەسقەت رایگەیاند: کەڕێککەوتنەکەی نێوان تاران و واشنتۆن
پیتاندنی یۆرانیۆم لە سەروی (3.67%) قەدەغە دەکات، بەو جۆرەی لە رێككەوتنی ساڵی (2015)
ئاماژەی پێدراوە.
ماڵپەڕی پۆلیتیکۆی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، شکستەکانی ترەمپ كە دیارترینیان بێتوانایی لە کۆتایی هێنان بە ململانێی
نێوان روسیا و ئۆکرانیا، كۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە، چارەسەرنەکردنی ناکۆکی بازرگانی لەگەڵ چین، لەگەڵ هەستکردن بەلاوازی
تاران بەتایبەتی دوای ئەوەی زیانی پێگەیشت هەلومەرجی لەباری بۆڕێککەوتنی نێوان واشنتۆن و
تاران رەخساندوە.
511 جار خوێندراوەتەوە