کارەباى سلێمانى ئاگادارى کارگەکانى سنورى عەربەت
و مەیدانى دارفرۆشان و چەند شوێنێکى تر دەکات، ئەمڕۆ بەهۆى کارکردن لە فیدەرەکەیان،
کارەبایان نابێت.
هەواڵ:KNNC
بەپێى ئاگادارییەکى کارەباى سلێمانى کە تایبەتە
بە کارگەکانی سنووری عەربەت و مەیدانی دارفرۆشان و گوندەکانی دەمرکان و یەخیماڵی و
یەکماڵە، ئەمڕۆ کارەبایان نابێت.
بەپێی راگەیەنراوەکەی کارەبای سلێمانی، هۆکاری
نەبونی کارەبا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کارى سیم کێشى و گۆڕینى بەشێک لە هێڵى 132 کەیڤى
هێڵى (دەربەندیخان- باشور) و (دەربەندیخان- ئەزمەڕ)، ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ 20.4.2025، کارەباى ئەو شوێنانەى ناویان
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، نابێت.
136 جار خوێندراوەتەوە