بەبۆنەی جەژنی رابونەوە؛ سەۆكی روسیا ئاگربەستی لەسەرجەم بەرەكانی
لەگەڵ ئۆكرانیا راگەیاند و جەختی كردەوە هەمیشە مۆسكۆ ئامادەی ئاگربەستبوە لەگەڵ
كیێڤ.
هەواڵ: (KNNC)
ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی روسیا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی جەژنی رابونەوە؛
كە تایبەتە بە مەسیحییەكان وڵاتەكەی بڕیاری
داوە لە کاتژمێر (06:00)ـی ئەم ئێوارەیەوە تا رۆژی دوشەممە (21ی نیسانی 2025) لەسەرجەم
بەرەکانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا جەنگ رابگرن.
هۆشداری بە سوپای وڵاتەكەی داوە كە؛ ئامادەکاری تەواو بۆ
هێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئۆکرانیا بكەن،
هاوكات وتیشی: هەڵسوکەوتەکانی ئۆکرانیا لەکاتی ئاگربەستدا، ئاستی ویستی کێیڤ بۆ
گەیشتن بە ئاشتی دەردەخات.
سەرۆکی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، مۆسكۆ هەمیشە ئامادەیە بۆ
دانوستان و بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ
ئۆكرانیا، پێشوازی لە خواستی ئەمەریکا و چین و وڵاتانی دیکە دەكات.
106 جار خوێندراوەتەوە