عێراق؛ دەست بەسەر نزیكەی هەشت هەزار حەبی هۆشبەردا گیرا

KNN : Kurdish News Network
03:23 - 18/04/2025
عێراق
+
-

وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ئاشكرایكرد؛ دەستیان بەسەر نزیكەی هەشت هەزار حەب و یەك كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتوە.


هەواڵ: (KNNC)


عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق بڵایوكردوە، لەچوارچێوەی رێگریكردن لە هێنانی ماددە هۆشبەرەكان بۆ وڵات و لەسەر رێنماییەكانی حكومەت، دەروازەی سنوری شەلامجە توانیویانە دەست بەسەر حەوت هەزار و (850) حەبی بێهۆشكەر و بڕی (960) گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ بگرن.


ئاشكراشیكردوە، ماددە هۆشبەرەكان بە گەشتیارێكی بیانی گیراون كە لەناو كێك و شیرینیدا شاردبونییەوە و بەنیازبوە لەوڕێگەیەوە بیهێنێتە ناو وڵات.


وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، چالاكییەكە لەلایەن بەشەكانی تەكنیك و روبەڕوی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونییەكان و پۆلیسی گومرگەوە ئەنجام دراوە، بۆ سەپاندنی شزای شایستە بەرامبەری تۆمەتبارەكە رەوانەی ئاسایشی روبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەكانی پارێزگای بەسرە كراوە.

103 جار خوێندراوەتەوە