دوای پەیوەندییە
تەلەفونییەکەی نێوان ترەمپ و پوتین، سەرۆکی ئۆکرانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئاگربەستی 30
ڕۆژە لەگەڵ ڕوسیا ڕاگەیاند؛ کە خۆبەدوورگرتن لە بەئامانجگرتنی دامەزراوەکانی وزە لەخۆدەگرێت،
لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لە وەرداکری زیاتر کردەوە لەسەر ڕێککەوتنەکە.
هەواڵ:KNNC
زێلێنسکی لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا کە بە ئۆنلاین ئەنجامیدا؛ دوای
رایگەیاند: ئێمە پشتگیری لەم جۆرە پێشنیارانە دەکەین، بەڵام گرنگە وردەکارییەکان
بزانین وبۆمان ڕونبێتەوە لە ڕاستیدا چی پێشنیار کراوە.
ناوبراو باسی
لەوە کرد، ئەوان بونی پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک ترەمپ بە باش دەزانن، گرنگیشە بۆیان دەرکەوێت کە ڕوسیا چیی پێشکەش
بە ئەمەریکا کردوە یاخود ئەمەریکا چی پێشکەش بە ڕوسیا کردوە و لەم ڕێککەوتنەدا.
زیلینسکی
جەختی لەوەشکردەوە کە "مەرجەکانی پوتین بۆ ئاگربەست بە ئامانجی لاوازکردنی ئۆکرانیایە
و دەریدەخات کە ئامادە نییە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت".
لەبارەی دۆخی سەربازەکانی لە ناوچەی کورسک، ئاشکرای
کردوە کە "سوپای وڵاتەکەی بەردەوامە لە شەڕکردن دژی سەربازە روسییەکان لە ناوچەی کورسکی ڕوسیا و ئەو ناوچانەیان جێنەهێشتوە".
385 جار خوێندراوەتەوە