حەماس رایدەگیەنێت؛ ئیسرائیل لە هەوڵی سەپاندنی
ڕێکەوتنی تەسلیمبونە بەسەر گەلەکەیاندا و ئەوەش سەرکەوتو نابێت، جەختیش دەکەنەوە بەردەوام
دەبن لە پەیوەندییەکانییان لەگەڵ ناوبژیوانان
و بەرپرسیارانە و ئەرێنی مامەڵە دەکەن سەبارەت بە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەیشتن بە
ئاگربەست لە غەززە.
هەواڵ:KNNC
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس عەبدول لەتیف ئەلقانو
رایگەیاندوە؛ پێشنیازی ئەمەریکایان ڕەت نەکردەوەتەوە و ئیسرائیلیش
بە هێرشی سەربازی دەیەوێت ئاگربەستەکە تێکبدات، هۆشداریشی داوە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان تاکە ڕێگەی دانوستانە نەک شەڕ کردن.
ناوبراو ئاماژەی بوەداوە پێشنیازەکەی
ئەمەریکا لەسەر مێزی دانوستان بو، حەماسیش ڕەتی نەکردەوە،
بەڵکو وەڵامی ئەرێنی دایەوە، بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل شەڕی
دەستپێکردەوە بە ئامانجی پوچەڵکردنەوەی ڕێککەوتنەکە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئیسرائیل ئاگربەستەکەی پێشێلکرد؛ دەروازەکانی داخست و ئابڵوقەی
توندتر کرد و ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە کرد.
هەروەها ڕەتیکردەوە بچێتە قۆناغی دوەمی
دانوستانەکانەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەوڵەکانی بو بۆ پوچەڵکردنەوەی ڕێککەوتنەکە و
گەڕانەوە بۆ شەڕ.
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس باسی لەوەشکردوە،
ئەمەریکا دەستی سورە بە خوێنی منداڵان و ژنانی غەززە، لە بارەی هەنگاوی
داهاوتیانەوە دەڵێت؛ بەرژەوەندیی بزوتنەوەکە لە درێژەی ڕێککەوتنەکەدا بوە و هەرواش
دەمێنێتەوە، کە بەردەوام دەبن لە پەیوەندی نەرم و ئەرێنی لەگەڵ
نێوەندگران "بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژی دژی گەلەکەمان و ناچارکردنی داگیرکەر
بۆ پابەندبون بە ڕێککەوتنەکەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە دوای بە بنبەستگەیشتنی دانوستانەکان، بۆ بەردەوامی ئاگربەست، ئیسرائیل
هێرشی ئاسمانی نوێی بۆ سەر حەماس لە سەرانسەری کەرتی غەززە دەستپێکرد و وەزارەتی تەندروستی
لە غەززە گیانلەدەستدانی زیاتر لە 413 کەسی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل
بۆ سەر کەرتی غەززە لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوەوە ڕاگەیاند.
321 جار خوێندراوەتەوە