روسیا ئەلیەوم: پوتین و ترەمپ هاوڕابون لەسەر ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن

KNN : Kurdish News Network
08:11 - 18/03/2025
جیهان
+
-

ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان و یەكلایی كردنەوەی پرسی ئۆكرانیا بابەتی سەرەكی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان ترەمپ و پوتین بوە

 

هەواڵ: (KNNC)


روسیا ئەلیەوم ئاشكرایكرد، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا كە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامدرا و نزیكەی كاتژمێرێك و (30) خولەكی خایاند، هەردو سەرۆك باسیان لە ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات و یەكلایی كردنەوەی پرسی ئۆكرانیا كردوە.


باسی لەوە كردوە كە، مۆسکۆ و واشنتۆن گەشبینی خۆیان سەبارەت بە دانوستانەکان دەربڕیەوە و هەردولا هاوڕان لەسەر ئەوەی کە کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەگشتی و بەتایبەتی ململانێی ئۆکرانیا تەنیا لەڕێگەی پەیوەندییەوە  چارەسەر دەکرێن.


ئەوەیخستوەتەڕو، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی هەر دو سەرۆك كە لە نێوان كاتژمێر (04:00 بۆ 06:00)ـی پاشنیوەڕۆ ئەنجامدراوە و زۆر بە باشی بەڕێوەچوە.


روسیا ئەلیەوم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بڕیار وایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دیدیارێك لەگەڵ رۆژنامەنوسان رێكبخات و ناوەڕۆكی گفتوگۆكان بۆ جیهان ئاشكرا بكات، بەڵام چاوەڕێ ناكرێت پوتین وتار پێشكەش بكات.

 

لای خۆشیەوە و لە راگەیەندراوێكدا، كۆشكی سپی رایگەیاند: سەرۆكی ئەمەریكا و روسیا هاوڕابون كە جەنگ و ململانێكان توندەكانی ئۆكرانیا كۆتاییان پێ بێت، هەروەها پوتین بە پێشنیازەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رازیبوە كە سوپای وڵاتەكەی هێرش نەكاتە سەر ژێرخانی وزەی ئۆكرانیا.

268 جار خوێندراوەتەوە