ئەمەریکا: لەبارەى هێرشەکەى ئەمشەوى سەر غەززە ئیسرائیل راوێژى پێکردبوین

KNN : Kurdish News Network
08:30 - 18/03/2025
جیهان
+
-

وتەبێژى کۆشکى سپى ئاشکرایدەکات کە ئیسرائیل پێش ئەنجامدانى هێرشەکەى ئەمشەوى سەر غەززە راوێژى بە ئیدارەکەى ترەمپ کردوە، وەزیرى بەرگرى ئیسرائیلیش جەخت دەکاتەوە ئەگەر حەمماس بارمتەکانیان ئازاد نەکات 'دەرگاى دۆزەخ بەڕوى غەززە دەکەنەوە'.

 

هەواڵ:KNNC

 

مکارۆلین لیڤیت، وتەبێژى رۆژنامەوانیی کۆشکى سپى لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ کەناڵى فۆکس نیوز رایگەیاندوە؛ ئیسرائیل پێش ئەنجامدانى هێرشەکەى ئەمشەو راوێژى بە ئیدارەکەى ترەمپ کردوە.

 

 

هەروەک پێگەى ئەکسیۆس-یش لە زارى بەرپرسانى ئیسرائیلەوە بڵاویکردوەتەوە کە ئیسرائیل لەم هێرشە ئەمەریکاى ئاگادار کردوە و پێی راگەیاندوە کە هێرشەکە پلان بۆ داڕێژراوە و ئامانجى سەربازیی نوێی هەیە لە غەزە.

لاى خۆیەوە، یسرائیل کاتس، وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل رایگەیاندوە؛ شەڕ دەستیپێکردوەتەوە دژى حەمماس و جەختیشى کردوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەى تەواوى بارمتەکان لە غەززە ئازاد دەکرێن.

 

 

وتویەتى:" دەرگاى دۆزەخ بەڕوى غەززەدا  دەکەینەوە ئەگەر حەمماس تەواوى بارمتەکان ئازاد نەکات و شەڕیش ناوەستێنین تا ئەوکاتەى تەواوى بارمتەکان دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان و تەواوى ئامانجەکانمان بەدیدێن.

 

 

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، ئیسرائیل ئاگربەستى شکاند و هێرشى بەرفراوانى بۆسەر کەرتى غەززە دەستپێکردوە، تەندروستى غەززەش ئاماژە بە کوژرانى 330 هاوڵاتیی مەدەنى دەکەن و ئیسرائیلیش هۆکارەکەى بۆ رەتکردنەوەى حەمماس دەگەڕێنێتەوە لە ئازادکردنى بارمتەکان.

309 جار خوێندراوەتەوە