ئەنجومەنی سوریای دیموکرات: دەستور نوێنەرایەتی خواستەكانی گەلەكەمان ناكات

KNN : Kurdish News Network
09:49 - 13/03/2025
کوردستان
+
-

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بڵاویكردەوە؛ دەستوری سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر ناشەرعییە و پێچەوانەی رێككەوتنەكەی نێوان هەسەدە و دیمەشقە و نوێنەرایەتی خواستەكانی گەلەكەمان ناكات و فرەچەشنی نەتەوەیی سوریای تێدا نییە.


هەواڵ: (KNNC)


لە بڵاوكراوەیەكدا، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، رایگەیاند: دەستوری سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر ناشەرعییە و پێچەوانەی رێككەوتنەكەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەرە.


ئەوەیخستوەتەڕو، دەستور نوێنەرایەتی خواستەكانی گەلەكەمان ناكات و فرەچەشنی نەتەوەیی سوریای تێدا نییە.


رونیكردوەتەوە؛ سەرۆکی راگوزەر هەمان ئەو كارەی بەشار ئەسەد لە بارەی دەستور و یاساکانەوە دەیكرد، دوبارە دەكاتەوە.


ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛ رەشنوسی دەستور خاڵییە لە جێپەنجەی رۆحی گەلی سوریا و پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی، هەروەها هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە سوریایەكی دیموكرات تێكدەدات.

233 جار خوێندراوەتەوە