کاتێک بە ناو قەزای خورماڵدا تێدەپەڕیت زۆر کەس
لە تەمەنە جیاوازەکان بەدی دەکەیت کە پاسکیل وەک ئامڕازی گواستنەوە بەکاردەهێنن.
بەکارهێنانی پاسکیل لەو قەزا ڕەنگینە کە کەوتوەتە
ناوچەیەکی گەشتیاری و لە وەرزە جیاوازەکانی ساڵدا لە سەرانسەری عێراقەوە گەشتیار ڕوی
تێدەکات، بوەتە نەریت و گەورە و منداڵ بەکاریدەهێنن.
جیاواز لە ناوچەکانی دیکەی ئەم هەرێمە کە هاووڵاتیان
زۆر ڕوویان لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل کردووە و ئەوەیش قەرەباڵغی زۆری لەسەر شەقام و
کۆڵانەکان دروستکردووە، تەنانەت لە هەندێک شوێندا جێگا بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل نییە،
لە خورماڵ لە بەردەم بەشێک لە دووکانەکاندا لەبری ئۆتۆمبێل پاسکیل ڕاگیراوە کە خاوەنەکانیان
بۆ هاتوچۆی ڕۆژانە بەکاریدەهێنن.
وێنە/AA


261 جار خوێندراوەتەوە