نانێکی نیوەڕۆی وەزیری گواستنەوەی ئوسترالیا داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەدواداهات

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 03/02/2025
جیهان
+
-

وەزیری گواستنەوەی ئوسترالیا لە پشووی کۆتایی هەفتەدا بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی فەرمی کە حکومەت دابینی کردوە، چوە بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێدەکرێت.

 

هەمەڕەنگ:KNNC

 

جۆ هایلین وەزیری گواستنەوەی ئوسترالیا، روبەروی رەخنەیەکی زۆر کراوەتەوە بەهۆی بەکارهێنانی پارەی گشتی بۆ مەبەستی کەسی،بەهۆی ئەوەی لە رۆژی پشودا ئۆتۆمبێلی فەرمی حکومەتی بەکارهێناوە و پێی چوە بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ، فشارێکی زۆری لەسەرە بۆ دەستلەکارکێشانەوە. 

 

هایلین، تۆمەتبار کراوە بە بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ مەبەستی تایبەتی داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێکراوە و بەوهۆیەشەوە وەزیر بەناچاری داوای لێبوردنی کردوە و دانی بە هەڵەکەیدا ناوە و لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "هەڵەیەکم کرد بۆئەوەش داوای لێبوردن دەکەم، دەبو بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بڕۆشتمایە بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ".

 

دوای بەرفراوانبونی ناڕەزایەتییەکان، حکومەتی ئوسترالیا رایگەیاند، رێکاری توندتر دەگرنەبەر بۆ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی فەرمی حکومی لەلایەن بەرپرسان و وەزیرەکانەوە.

533 جار خوێندراوەتەوە