نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری
نەمرود لە نەینەوا کە لە ساڵی 2019ـەوە دەستی پێکردوە، بەردەوامە.
شوێنەواری نەمرود لە نێوان
ساڵانی 1350 بۆ 610 پێش زایین بونیاد نراوە و ڕووبەرەکەی 360 هێکتار دەبێت و 30 کیلۆمەتر
لە باکوری مووسڵ کە ناوەندی پارێزگای نەینەوایە، دورە.
شوێنەوارەکە بە پایتەختی
ئاشورییەکان دادەنرێت، گۆڕی چەندین پاشای ئاشوری تێدایە و لە کاتی هێرشی چەکدارانی
ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ناوچەکە وێران کرابو.
118 جار خوێندراوەتەوە