ئۆكرانیا بە
موشەكی (سێبەری زریان)ـی بەریتانیا جارێكی دیكە هێرشی كردوە سەر ناوچەیەكی سەربازی
لەناو قوڵایی خاكی روسیادا.
هەواڵ: (KNNC)
رۆژنامەی بلومبێرگی
ئەمەریكی لەسەر زاری بەرپرسێکی وڵاتەكەی ئاشكرایكردوە، دوای وەرگرتنی مۆڵەتی
بەكارهێنانیان، چەکدارەکانی ئۆکرانیا بۆ یەکەمجار بە موشەکی دورمەودای (Storm Shadow- سێبەری زریان)ـی بەریتانیا
هێرشیان كردوەتە سەر قوڵایی ناو خاكی ڕوسیا.
رۆژنامەکە رونیكردوەتەوە،
هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بە موشەکی دورمەوداكانی بەریتانیا چەند ناوچەیەكی سەربازییان لەناو خاکی روسیا بەئامانج گرتوە.
پێشتر رۆژنامەی
تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی حکومەتی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئەمەریکا رێگە بە
کیێڤ دەدات موشەکی (سێبەری زریان)ـی بەریتانیا كە بەلەلایەنم سیستەمی ئەمەریكاوە
رێنمایی دەكرێن بەكاربهێنێت بۆهێرشكردنە سەر قوڵایی خاکی روسیا.
دوای دەستپێکردنی
ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا لە شوباتی (2022) بەریتانیا
بە یەکێک لە لایەنگرانی سەرەکی سەربازیی کیێڤ دادەنرێت و حکومەتی بەریتانیا موشەکی
دور مەودای سێبەری زریانی بۆ ئۆکرانیا دابینكردوە.
2820 جار خوێندراوەتەوە