بەشی پێشبینی كەشوهەوا لە
فەرمانگەی كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە؛ سبەینێ سێشەممە تەم زۆربەی ناوچەكانی وڵات
بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە، هۆشداری بە شۆفێرانیش دەدات و دەڵێت: بۆ
پاراستنی خۆتان زیاتر پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ و خۆپارێزی ببن.
هەواڵ: (KNNC)
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە فەرمانگەی کەشناسی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند: لە ئەنجامی باران بارینی دو رۆژی رابردو، زیادبونی
رێژەی شێی زەوی پێشبینی دەكرێت بۆ سبەینێ سێشەممە، تەم بەشێكی زۆری پارێزگاكانی
خوار و ناوەڕست و هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، ئەمەش وادەكان ئاستی بینین لە
كاتژمێرەكانی بەیانیان بۆ نێوان (2 بۆ 4) كیلۆمەتر دابەزێت.
فەرمانگەی کەشناسی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ناوەند داوا لە
شۆفێران دەكات، بۆ دڵنیابونەوە لە سەلامەتی خۆتان رێوشوێنەكانی هاتوچۆ و خۆپارێزی زیاتر
بگرنەبەر، کە ئەوانیش لە کەمکردنەوەی خێرایی لە کاتی لێخوڕین و پاراستنی مەودای سەلامەتی
نێوان ئۆتۆمبێلەکان پێكهاتوە، هەروەها باشتر وایە لە کاتی روداوی هاتوچۆدا بۆ دروستنەكردنی ئاستەنگی
هاتوچۆ لە شوێنەكە دور بكەویتەوە.
2367 جار خوێندراوەتەوە